Mehmet Burak Karacaoğlu,Ahmet Karaahmet
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
ئیدلب- AA
بەپێی هەواڵی کەناڵە ناوخۆییەکانی سووریا لە ناوچەی بادیە سەربە پارێزگای حومس پێکدادان لەنێوان هێزەکانی رژێمی سووریا، هێزە تایبەتییەکانی رووسیا و میلیشیا ئێرانییەکان لەگەڵ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش روویداوە.
پێکدادانەکە دوای دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناو هێزەکانی رژێمی ئەسەد، روویداوە و تیایدا چەندین سەربازی هێزەکانی رژێمی سووریا کوژراون.
دوابەدوای ئەمە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا هێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش.
تا ئێستا پێكدادان لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی حومس و دێرازۆر ناو بە ناو پەلاماری هێزەکانی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان دەدات.
چەکدارانی داعش دوای لە دەستدانی قەڵاکانیان لە رەققە و دێرازۆر، ئێستا تەنها لە بیابانەکانی رۆژهەڵاتی حومس و رۆژئاوای دێرازۆر بەشێوەیەکی پەرشوبڵاو ماون.