Abdullah Shukur
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە نووسینگەی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، بینالی یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس ئەنجامدا.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا یڵدرم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی چیپراس کرد بەھۆی گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە جەنگییەی یۆنان کە لە دەریای ئیجە کەوتەخوارەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کەناڵەکانی پەیوەندیکردن بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی رۆژەڤ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەکراویی بھێلدرێنەوە.