Ahmet Furkan Mercan
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
تۆکیۆ- AA
سکرتێری گشتیی و گوتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا بە سەرۆکی پارتی لیبرال دیموکراتی دەسەڵاتدار هەڵبژێردرا.
دوای ئەوەی لە مانگی ئابدا، شینزۆ ئابێ بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن کێشایەوە، هەریەکە لە سکرتێری گشتیی و گوتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا و وەزیری پێشووی دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی پارتی لیبرال دیموکرات، کیشێدا فومیۆ و وەزیری پێشووی بەرگریی، ئیشیبا شیگەرو لە رکابەریدا بوون بۆ بەدەستهێنانی پۆپستی سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد.

لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانتاران و نوێنەرانی پارتەکدا، یۆشیهیدی سوگا تەمەن ٧١ ساڵ بە بەدەستهێنانی ٣٧٧ دەنگ لە کۆی ٥٣٤ دەنگ بە سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژێردرا.
بڕیاریشە رۆژی ١٦ی ئەیلوول، پەرلەمانی ژاپۆن کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازبکات و تیایدا یۆشیهیدی سوگا وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی بخوات.
