Gamze Türkoğlu Oğuz,Zuhal Demirci
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا، ٢٨ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٢٠ هه‌زار و ٢٦٤ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٨ ملیۆن و ٦٨٣ هه‌زار و ٩٦٦ كه‌س، ٢٠ ملیۆن و ٥٩٨ هەزار و ٤٨٠ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا حەوت ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٢٢٢ کەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا شەش ملیۆن و ٦٣٦ هه‌زار و ٢٦٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٩٧ هەزار و ٤٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هيندستان چوار ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٩٣٠ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٢٨٣ هەزار و ٩٧٨ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٣٦٢ حاڵه‌ت، پێرو ٧١٦ هەزار و ٦٧٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٠٢ هەزار و ٨٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٥٨ هەزار و ٢٩٩ حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور ٦٤٦ هەزار و ٣٩٨ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٥٧٦ هەزار و ٦٩٧ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٥٣٥ هەزار ٧٠٥ حاڵه‌ت، چیلی ٤٣٠ هەزار و ٥٣٥ حاڵه‌ت، ئێران ٣٩٧ هەزار و ٨٠١ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٣٦٣ هەزار و ٣٥٠ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٦١ هەزار و ٦٧٧ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٣٤ هەزار و ٧٦٢ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٢٤ هەزار و ٤٠٧ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٠ هەزار و ٩٥٥ حاڵه‌ت، توركیا ٢٨٨ هەزار و ١٢٦ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٨٤ هەزار و ٧٩٦ حاڵه‌ت، عێراق ٢٨٢ هەزار و ٦٧٢ حاڵه‌ت، ئەڵمانیا ٢٥٩ هەزار و ٧٢٥ حاڵه‌ت و فلیپین ٢٥٧ هەزار و ٨٦٣ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٣٠ هه‌زار و ٤٧٤ حاڵه‌ت، هیندستان ٧٧ هه‌زار و ٥٣٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٠ هه‌زار و ١٨٣ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٦١٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٥٩٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ٨٩٣ حاڵه‌ت، پێرو ٣٠ هه‌زار و ٤٧٠ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٩ هه‌زار و ٧٤٧ حاڵه‌ت، ئێران ٢٢ هەزار و ٩١٣ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٢ هه‌زار و ٥١٨ حاڵه‌ت، رووسیا ١٨ هه‌زار و ٤٨٤ حاڵه‌ت، كۆماری ئه‌فریقای باشوور ١٥ هه‌زار و ٣٧٨ حاڵه‌ت، چیلی ١١ هه‌زار و ٨٥٠ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ١١ هەزار و ١٤٨ حاڵەت و ئیکوادۆر ١٠ هەزار و ٨٣٦ حاڵەت''.