16 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت لە ماوەیەکی کەمدا، بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی گرتووەتەوە.
ماڵپەڕی "Worldometer" نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسەکەی لە جیهاندا خستەڕوو.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٨٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمار کراون و تا ئێستاش، سێ ملیۆن و ٤٤٨ هەزار و ٥٠٣ کەسیان لەژێر چارەسەردان.
هەروەها ٤٣٩ هەزار و ٢٢٨ تووشبووی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا، گیانیان لەدەستداوە و چوار ملیۆن و ٢٣٢ هەزار و ٣٥٦ تووشبووش دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە.
زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا تۆمار کراون کە بریتین لە دوو ملیۆن و ١٨٢ هەزار و ٩٥٠ حاڵەتی تووشبوون و ١١٨ هەزار و ٢٨٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان.