Zeynep Katre Oran
10 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2023
ئەنقەرە – AA
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نیشتمانیی کۆریای باشوور (KNPA) رایگەیاند لە میانی لێکۆڵینەوە لەو منداڵە مردووانەی دوای لەدایکبوون ناویان لە سەرژمێری گشتیدا تۆمار نەکراوە گەیشتووەتە ٣٤ و ژمارەی حاڵەتەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیش گەیشتووەتە ٩٣٩.
Yonhap زانیاریی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نیشتمانیی کۆریای باشوور لەبارەی دۆسیەی ئەو منداڵانە بڵاو کردەوە لە کۆریای باشوور کە دوای لەدایکبوونیان ناویان لە سەرژمێری گشتیدا تۆمار نەکراوە.
سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە لە سەرتاسەری وڵات زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیەندراوە لەوەی هەزار و ٦٩ منداڵ ناویان لە سەرژمێری گشتیدا تۆمار نەکراوە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ٩٣٩یان ناویان تۆمار نەکراوە کە ٣٤ لەوان مردوون.
لێکۆڵینەوەکە دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە لە ژنێک لە مانگی حوزەیران لە شاری سووۆن دانی بەوە دانابوو لە ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دوو منداڵی کوشتووە و خستوونیەتە ناو بەستنگەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نیشتمانیی کۆریای باشوور لە ٦ی تەمووز رایگەیاند لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو منداڵانەی دوای لەدایکبوونیان ناویان لە سەرژمێری گشتیدا تۆمار نەکراوە، ژمارەی ئەو منداڵە ناو تۆمارنەکراوانەی مردوون ٢٣ن.
بەپێی یاساکانی کۆریای باشوور دایک و باوکان ناچار نین دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت لە لەدایکبوونی منداڵی نوێ ئاگادار بکەنەوە.
لە کاتێکدا پێویستە لە میانی یەک مانگدا دایکوباوکان ناوی منداڵە تازە لەدایکبووەکان تۆمار بکەن، لە ئەگەری ئاگادارنەکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پێدانی پارەیەکی کەم سزا دەدرێن.