Dmitri Chirciu
06 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2022
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پردی کریمیا (کێرچ)ی بەسەرکردەوە کە لە دوای تەقاندنەوەی دووبارە نۆژەن دەکرێتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆشکی کریملینەوە بڵاو کراوەتەوە، پوتین سەردانی پردی کێرچ-ی کردووە.
سەرۆکی رووسیا، لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ کرێکارەکان قسەی کرد و لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، مارات هوسنولین-وە زانیاری لەسەر کارەکانی نۆژەنکردنەوەی وەرگرت.
لە گرتە ڤیدیۆییانەی کە کۆشکی کریملین دەربارەی سەردانەکە بڵاوی کردەوە دیمەنی پوتین لە خۆدەگرێت کە کاتێک لەسەر پردەکە ئۆتۆمۆبێل لێدەخورێت.
- رووداوەکە
پردی کێرچ-ی نێوان رووسیا و کریمیا کە ساڵی ٢٠١٤ رووسیا بە نایاسایی بەخۆیەوە لکاندی، لە ٨ی تشرینی یەکەم لە ئاکامی تەقینەوەی بارهەڵگرێک ئاگر لە ڤارگۆنی شەمەندەفەرێکی هەڵگری سووتەمەنی کەوتەوە و زیان بەر پردەکە کەوت و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.