Muhammet Tarhan
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند ''ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دەریکردووە لەبارەی داواکاری رێوشوێنی ئاگادارکردنەوە کە ئەرمینیا لە چوارچێوەی هێرشەکانی بۆسەر ئازەربایجان دژبە وڵاتەکەمان تۆماریکردووە، بە تەواوی دوورە لە بنەما یاساییەکان''.
حامی ئاکسۆی بە راگەیەندراوێک وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە بڕیاری رێوشوێنی ئاگادارکردنەوە کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دەریکردووە.
لە راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی-دا هاتووە ''ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دەریکردووە لەبارەی داواکاری رێوشوێنی ئاگادارکردنەوە کە ئەرمینیا لە چوارچێوەی هێرشەکانی بۆسەر ئازەربایجان دژبە وڵاتەکەمان تۆماریکردووە، بەتەواوی دوورە لە بنەما یاساییەکان''.
حامی ئاکسۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بەو بڕیارەی کە بەبێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی حکوومەتی تورکیا و بە پشت بەستن بەو بڵاوکراوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشی راگەیاندنی ئەرمینیا دەریکردووە کە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بانگەشە بێ بنەماکانی پێشکەشی کردبوو، گورزی داوە لە شکۆ و متمانەی دادگاکە و رایگەیاندووە:
'' لە کاتێکدا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا کە بانگەواز ئاراستەی ئەو لایەنانە دەکات کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە پێکدادانەکاندا لەو چوارچێوەیەشدا تورکیا، بە دوورکەوتنەوە لە بنەما یاساییەکان بە پێشینەی سیاسیی هەڵوێستی نواندووە و نیشانیدا کە دوورە لە راستییەکانی گۆڕەپانەکە. بە داخەوە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بووەتە ئامرازی هەوڵەکانی خراپ بەکارهێنانی لایەنە دیارەکان و مێژووی ٧٠ ساڵەی لەکەدارکردووە کە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا تۆماریکردووە''.