Zafer Fatih Beyaz
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە-
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کۆبوونەوەیەکیان لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەڵمانیا، تورکیا- یەکێتیی ئەورووپا و پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە راگەیەندراوی کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا دووربووە لە هەر زەمینەسازییەکی تایبەت بە دانوستان و هەماهەنگی.
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە وێڕای نیازپاکی تورکیا، بەڵام یەکێتیی ئەورووپا ملی کەچکردووە بۆ چەواشەکارییەکانی یۆنان و کۆماری قوبرسی یۆنان، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بەرژەوەندییە گەورەکانی یەکێتیی ئەورووپا نەکرێنە قوربانی بەرژەوەندی چەند ئەندامێکی بچووکی یەکێتییەکە.
باسیشی لە گرژییەکانی سەر سنووری ئازەربایجان-ئەرمینیا کرد و رایگەیاند "پێویستە پرسی خاکە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، چارەسەربکرێت".