Mazın Asad
24 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
مێلبۆرن- AA
لە دوای بەرزکردنەوەی ئاستی ھەڕەشەی تیرۆر لە بەریتانیا بۆ پلەی "شلۆق"، ئوستڕاڵیا ھۆشداری دا بە ھاووڵاتییانی لەبارەی گەشتکردن بۆ بەریتانیا.
بە پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و بازرگانی ئوستڕاڵیا، ئاستی ھەڕەشەی تیرۆر لە بەریتانیا بۆ پلەی "شلۆق" بەرزکراوتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە ھاووڵاتییانی ئوستڕاڵیا کراوە لە نزیک مانچستەر و دەورووبەری دووربکەنەوە و ھاتووە "لەبارەی ئاسایشی تاکە کەسی ئاگادار بن و ھۆشداری بەرپرسان و میدیاکان بە ھەند وەربگرن. پێشنیاز دەکەین کە لە ئێستادا لە بەریتانیا زۆر ئاگاداری خۆتان بن".