Ata Ufuk Şeker
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
بڕۆكسل – AA
وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی بۆ دروستكردنی سندوقێك كه ١٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یورۆی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی و هاوكاریكردنی ئه‌و گرووپ و كه‌رتانه‌ی کە له میانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژینگه‌پارێزی زۆرترین كاریگه‌رییان ده‌كه‌وێته سه‌ر.
لەمبارەیەوە ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌ندام ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیووه بۆ دروستكردنی "سندوقی گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه" كه ئامانج لێی پاراستنی ژینگه و سه‌وزكردنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپایه تا ساڵی ٢٠٥٠.
به‌م پێیه وڵاتانی ئه‌ندام به بەهای ١٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یورۆ به پرۆژه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی سووتەمەنیی فۆسیلی و گۆڕینی کەرتەکانی چڕی گازەکانی قەتیسبوونی گەرما.
له‌ڕێگای سندوقه‌كه‌وه له‌و ناوچانه‌ی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كانی وه‌ك كانی خه‌ڵووز و به‌ردی نه‌وتی لێن كه ده‌بنه هۆی پیسبوونی رەگەزەکانی ئاووهه‌وا، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی خاوێنی جۆراوجۆری ئابوورییان تیادا ئه‌نجام ده‌درێت. له دوای داخستنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌یش ئه‌و كه‌سانه‌ی بێكار ده‌بن كاری دیكه‌یان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا كه پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن كانه خهڵووزهكانیان دابخه‌ن به راده‌یه‌كی به‌رچاو سوودمه‌ند بن له سندوقه‌كه.