Ata Ufuk Şeker,Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
برۆكسل - AA
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یان-كلاود یانكهر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێككه‌وتنی ئێستای برێكسیت بۆ جیابوونه‌وه باشترینه و جێگره‌وه‌ی نییه.
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی یانكهر و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا یانكهر پیرۆزبایی له جۆنسۆن كردووه به‌بۆنه‌ی پۆسته نوێكه‌یه‌وه و، جه‌ختی له‌سه‌ر هاریكاری كردووه‌ته‌وه.
یانكهر به موخاتهبهكهیی راگه‌یاندووه كه رێككه‌وتنی ئێستا بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باشترین و تاكه رێككه‌وتنه، به‌ڵام ده‌كرێت دانوستان له‌باره‌ی زمانی شاندی سیاسیی بكرێت.
جۆنسۆن دوێنێ له ئاڤام كاماراس نه‌خشه رێگای حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی برێكسیت خسته‌ڕوو و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته مادده‌ی رێوشوێن له‌باره‌ی سنووری ئێرله‌ندای باكوور له رێككه‌وتنی برێكسیت لاببرێت كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، تێرێزا مه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێیگه‌یشتووه و، باسی له‌وه كرد كه پێویسته له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری جێگره‌وه رێكبكه‌ون سه‌باره‌ت به سنووری ئێرله‌ندای باكوور.