Zana Natık Kerem
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
مەئریب ــ AA
سوپای یەمەن رایگەیاند لە میانی شەڕو پێکدادانەکان کە ماوەی ھەفتەیەکە لە نێوان ھێزەکانیان و چەکدارانی حووسی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە روودەدات، ٢٥٠ چەکداری حووسی کوژراون.
ماڵپەڕی سێپتەمبەر نێت سەربە سوپای یەمەن بڵاویکردەوە کە ھەندێک سەرچاوەی سەربازی رایانگەیاندووە شەڕو پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی سوپا و چەکدارانی حووسی لە رۆژئاوای یەمەن بەردەوامە.
لە شەڕو پێکدادانەکاندا، فڕۆکەکانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی پشتیوانی ئاسمانیان بۆ ھێزەکانی سوپای یەمەن دابینکردووە.
بە گوتەی سەرچاوەکان ھێزەکانی سوپا لە میانی شەڕو پێکدادانەکانەدا، پێشڕەویی باشیان کردووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.