Seyit Aydoğan
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
ویستله‌ر - AA
وڵاتانی ئه‌ندام لە جی 7، كاردانه‌وه‌یان نیشاندا به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی باجی گومركی نوێ له‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم.
كۆبوونه‌وه سێ رۆژییه‌كه‌ی وزیرانی دارایی گرووپی جی 7 كه له حه‌وت وڵاتی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان پێكهاتووه له شاری ویستلهری ویلایه‌تی بریتش كۆلۆمبیای كه‌نه‌دا كۆتایی هات.
وه‌زیری دارایی كه‌نه‌دا، بیل مۆرنیۆ كه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد جگه له ئه‌مریكا شه‌ش ئه‌ندامی گرووپه‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌مریكا "نیگه‌ران و بێ ئومێدن" له په‌یڕه‌وه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی بازرگانی ئه‌مریكا.
بیل مۆرنیۆ له راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد كه شه‌ش ئه‌ندامی گرووپه‌كه و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یه‌كیانگرتووه دژ به پێناسه‌كانی گومركی نوێی ئه‌مریكا.
وه‌زیری دارایی كه‌نه‌دا داوای له واشنتۆن كرد واز له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێناسانه بهێنێت، هاوكات داوای له وه‌زیری گەنجینهی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچین كرد پێش لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی 7 كه رۆژانی 8-9ی حوزه‌یران له كه‌نه‌دا رێكده‌خرێت، په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نێت به تره‌مپ.