Abdullah Shukur
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پرسیاری کوژران یان نەکوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی گوتی: "بە دڵنیاییەوە بەلای من بەم شێوەیەیە. ئەمە زۆر جێی نیگهرانییه".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەمیانی کارەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لەبارەی رووداوەکەی خاشقچی دایەوە.
ترەمپ راشیگەیاند کە ئەگەر سعوودیە بەرپرسیار بێت لەمە، ئەوا ئەنجامەکەی زۆر قورس دەبێت.
ترەمپ لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا خاشقچی مردووە؟ گوتی: "بە دڵنیاییەوە بەلای من بەم شێوەیەیە. ئەمە زۆر جێی نیگهرانییه". ترەمپ ئاشکراشی کرد کە ئەگەر دەرکەوێ سعوودیە بەرپرسیارە لەم رووداوە، ئەوا ئەنجامەکەی زۆر قورس دەبێت.
رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکایی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا هەبووە کە سەکۆیەکی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکانە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی 2ی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵگهری سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.