Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
به‌رلین - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Die Zeitی ئه‌ڵمانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه هه‌وڵی پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیایانداوه، هێشتا هه‌ر ئه‌و خواستهشیان هه‌یه و، گوتی: "له قۆناغی دواتردا ئێمه پێویستمان به یه‌كتر ده‌بێت، ئه‌وه ده‌پارێزین چونكه سێ ملیۆن تورك له‌و وڵاته‌دان ئه‌وه‌یش ئاسایی نییه. ئێمه له‌وێ 80 هه‌زار كۆمپانیای توركیمان هه‌یه و كه هه‌لی كاریان بۆ 480 هه‌زار كه‌س دابینكردووه، نا‌توانیت ئه‌وه وه‌لا بنێیت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه مه‌رجه هه‌ردوو وڵات پشتیوانی یه‌كتر بكه‌ن و، گوتی: "ئێستا ده‌چینه G-20، ده‌ڵێین له هامبۆرگ كۆبوونه‌وه‌ی G-20 ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانمان له‌وێ كۆببینه‌وه و، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا فه‌رمان به هه‌موو شوێنێك ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن رێگه به گوتاردانی ئه‌ردۆغان مه‌ده‌ن. ئایا شتی وا ده‌بێت؟ ئه‌وه شتێكی زۆر ناشرینه و من رووبه‌ڕووی شتی وا نه‌بوومه‌ته‌وه. ئه‌ڵمانیا خۆی ده‌كوژێت و ئه‌وه خۆكوشتنێكی سیاسییه"
- ''پێویستە ئەڵمانیا ئەو هەڵەیەی راست بکاتەوە''
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ''ئایا بۆچی ئەمە دەبێتە خۆکوژیی؟'' رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''پێویستە ئەڵمانیا ئەو هەڵەیەی راست بکاتەوە. واتە ئەگەر من بۆچوون و بیروڕای لەگەڵ هاووڵاتییانی ئەوێمدا باس نەکەم، واتە کێشەیەک بوونی هەیە. چی دەبێت، قسە ناکەین، ئەوە بابەتێکی دیکەیە. دەچین بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەکانی G-20دا دەکەین، ئەوەی کە پێویستە بیڵێین لەوێ دەیڵیین، دوای ئەوەش دەگەڕێینەوە، بەڵام ناتوانرێت بێدەنگ بکرێم. من لە تەلەڤیزیۆنەکانی تورکیاوە قسەدەکەم و ئیوە تەلەڤیزیۆنانەش لە ئەڵمانیا پەخشیان هەیە. با هەستن و ئەو پەخشانەش رابگرن''.
ئەردۆغان باسی لە گرنگیی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەڵمانیادا کرد و رایگەیاند ''لە ئێستادا قەبارەی بازرگانی نێوانمان ٣٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە. ئەو هەموو پەیوەندییەمان هەیە، ئەگەر بێت و حکوومەتی ئەڵمانیا ئەم پەیوەندییانە بکاتە قوربانی ئەم یان ئەو رێکخراوی تیرۆریستیی، ئەوا حەیفە. تەماشاکەن، لە ریفراندۆمەکەدا سەرجەم پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا، کاریان بۆ هەڵمەتی بانگەشەی 'نەخێر' کرد، خودی خۆیان پشتییوانییان لەو هەڵمەتە کردووە و سەبارەت بە خودی بەندە لە دژی من، گوزارشتی زۆر قێزەون و سووکایەتی ئامێزیان بەکارهێنا. لە کاتێکدا هەموو ئەمانە روویدا، بە داخەوە کە باڵاترین کاربەدەستانی ئەڵمانیا کە پەیوەندیی دۆستانەمان هەیە لەگەڵیاندا، لەبەرامبەر ئەوانەدا کەمێک بێدەنگیان هەڵبژارد''.