Dildar Baykan,Rewa Mahmut Hasan
18 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
تا ئێستا سووتاندنی خانووی موسڵمانانی رۆهینگیا لە هەرێمی ئاراکان رۆژئاوای میانمار، بەردەوامی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەک بڵاوبووەتەوە کە بوزیە رەگەزپەرستەکان و سوپا لە گوندی نۆنداخالی سەر بە هەرێمی ئاراکان، ٣٨٠ ماڵ گرتێبەردەدەن.
گرتەکە رۆژی رابردوو تۆمار کراوە و دووکەڵ دەبینرێت لە ماڵەکانەوە بەرز دەبنەوە .
لەو گوندەدا کە هەزار و ٨٠٠ کەسی تیایدا دەژین، دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆری سووتێنراوە.
لە ٢٥ی ئابی رابردووەوە سوپای میانمار کۆمەڵکوژی دژ بە موسڵمانانی هەرێمی رۆهینگیا ئەنجام دەدات و ئەمەش بۆتە هۆی کۆچێکی بێشوماری ئەو موسڵمانانە بۆ بەنگلادیش کە ژمارەیان تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٠٠ هەزار کەس.