Hemın Othman Mohammed
21 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
جنێڤ
له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتیدا كه به جیاوازییه‌كی زۆری بیروڕا له نێوان رژێمی سووریا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا هه‌فته‌ی رابردوو له جنێڤ ده‌ستی پێ كرد، چاوه‌كان له‌سه‌ر رژێمی سووریا‌ن، كه سازش له‌سه‌ر داهاتووی سه‌رۆكی وڵاته‌كه به‌شار ئه‌سه‌د ناكات.
كۆبوونه‌وه ناراستهوخۆكان، كه به‌رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێوان كۆمیته‌ی باڵای دانوستان كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سووریه‌وه پێك هێنراوه، له‌گه‌ڵ شاندنی رژێم به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باڵیۆز به‌شار ئه‌لجه‌عفه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت، تا 24ی ئادار به‌رده‌وام ده‌بن.
كۆبوونه‌وه‌كان كه بۆ یه‌كه‌مجاره بێ وه‌ستان به‌رده‌وامن، سێبه‌ری خستۆته سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌سه‌د.
له كاتێكدا ئۆپۆزسیۆنی سووری پێداگری ده‌كات له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاندی رژێم، شاندی رژێم ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش بووەته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه له شانده‌كه بگیرێت به‌وه‌ی دانوستانه‌كه‌ی به جددی نه‌گرتووه.
هاوكات ئۆپۆزسیۆن ناو به‌ناو داوا له رووسیا ده‌كه‌ن فشاره‌كانی بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د زیاد بكات تا تیشك بخاته‌سه‌ر قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سیاسی و دانوستانه‌كانیش به جددی وه‌ربگرێت.