İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگەیاند "دۆسیه‌ی زه‌ڕاب، دۆسیه‌یه‌كی بۆسه‌ی سیاسییه. له دۆسیه‌ی زهڕابدا یاسا، دادگا و داگاییكردن، وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی به‌كارهێنراوه. له‌م دۆسیه‌یه‌دا به‌ر له لێپێچینه‌وه بڕیاردراوه. قۆناغی دادگاییكردن ته‌نها وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ راگه‌یاندنی بڕیار دانراوه."
به‌كر بۆزداغ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، روونكردنه‌وه‌ی دا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هاكان ئه‌تیلا له ئه‌مریكا و نووسیویه‌تی:
"دۆسیه‌ی زه‌ڕاب، دۆسیه‌یه‌كی بۆسه‌ی سیاسییه. له دۆسیه‌ی زهڕابدا یاسا، دادگا و داگاییكردن، وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی به‌كارهێنراوه. له‌م دۆسیه‌یه‌دا به‌ر له لێپێچینه‌وه بڕیاردراوه. قۆناغی دادگاییكردن ته‌نها وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ راگه‌یاندنی بڕیار دانراوه."
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌سته‌ی سوێندخواردووان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی زهڕابهوه، بۆ ئه‌وان چاوه‌ڕوان نه‌كراو و جێگای سه‌رسوڕمان نه‌بووه و نووسیویه‌تی:
"بڕیاری دادگا و تاوانباركردنی مه‌همه‌ت هاكان ئه‌تیلا له رووی یاساییه‌وه گرنگییه‌كی بۆ توركیا نییه. دۆسیه‌ی زه‌ڕاب به‌ڵگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی فه‌تۆ و CIA و FBI و دادگای ئه‌مریكایه له توركیا و ئه‌مریكا. توركیا وه‌ك چۆن سه‌ری بۆ هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی به فهتۆشهوه دانه‌نه‌واندووه، سه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ش دانانه‌وێنێت كه هه‌وساری رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. توركیا وڵاتێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌نی سه‌روه‌ریی ته‌واوه. وڵاتێكی دیكه ناتوانێت دامه‌زراوه‌یه‌كی توركیا دادگایی بكات. ئه‌م بڕیاره پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه".