Zana Natık Kerem
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
ریاز - AA
جارێكی دیكە سعوودیە داوای لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد كرد هێرشەكانی بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات رابگرێت و رایگەیاند كە هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكات لە بەرامبەر بەردەوامی هێرشەكانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات كە بە هۆیانەوە هاووڵاتی مەدەنی دەبنە قوربانی.
ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە بە سەرۆكایەتی شای ئەو وڵاتە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود كۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە دوای كۆبوونەوە، وەزیری رۆشنبیری سعوودیە، عەواد بن ساڵح عەواد رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە سعوودیە هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكات لە بەرامبەر بەردەوامی هێرشەكانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات كە بە هۆیانەوە هاووڵاتی مەدەنی دەبنە قوربانی.
وەزیری رۆشنبیری سعوودیە ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە پێویستە رێگە بدرێت بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆیییەكان بۆ دانیشتوانی غوتەی رۆژهەڵات.
پێشتر سعوودیە رایگەیاندبوو، بە پێویستی دەزانێت كە بە پێی رێككەوتن لە سەر بنەماكانی سعوودیە داوای راگرتنی هێرشەكانی سەر غوتەی رۆژهەڵات دەكات.
سهرباری بڕیارهكهی ئهنجوومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ راگهیاندنی ئاگربهست له سووریا و بڕیاری ئاگربهستێكی پێنج كاتژمێری له لایهن رووسیاوه لهو وڵاته، رژێمی ئهسهد بهردهوامه لهسهر هێرشی کردنە سەر غوتەی رۆژهەڵات و تاکو ئێستا بەوەهۆی ئەو هێرشانەوە، پێنج کەسی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی شەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە كۆی دەنگ، بڕیاری ٢٤٠١ی تایبەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە سووریا پەسەند كرد، كە تیایدا داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات شەڕ و پێكدادانەكان بۆ ماوەی یەك مانگ لە سووریا رابگرن، هەروەها داوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر غوتەی رۆژهەڵات و ناوچەكانی دیكەی سووریا لە لایەن رژێمەوە دەكات.