Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شار و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگاکەی درێژ کردەوە و رایگەیاند کە گرتنەبەری ئەم رێکارە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشە.
لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی ئەمنی سلێمانی رایانگەیاندووە "بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان و بەسەرجەم قەزا و ناحیەكانییەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە".
دوێنێ لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمیر قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شار و قەزا و ناحییەکانی سلێمانی راگەیاند و ئەمشەویش بڕیارەکە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.