Hemn Baban
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
نەینەوا - AA
ئاواره‌كان كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی نابلس، یه‌رموك، عامل و گه‌ڕه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵاتبوون باسیان له شه‌ڕی نێوان داعش و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كرد و ده‌یانگوت شه‌ڕ زۆری نه‌ماوه و هێزه‌كانی عێراق پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامیان هه‌یه.
یه‌كێك له‌و هه‌ڵاتووانه‌ی به‌ده‌م رێگاوه له‌سه‌ر شەقامی دوو سایدی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی مهئمون و سمود ده‌یویست بچێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و سێ كچ و دوو كوڕه‌كه‌ی لە شوێنیكی ئارام بگیرسێنەوە، ئەو باسی له‌وه ده‌كرد كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه دژی هێزەکانی عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن ژماره‌یان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه له‌چاو پێشتر.
ئه‌و پیاوه ناوی نه‌بیل بوو، بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی چه‌كداره بیانییه‌كان كه‌متر ماون، ئه‌وانه‌ی زیاتر شه‌ڕ ده‌كه‌ن عێراقیین، به‌لام تا دێت زیاتر هه‌ڵدێن و پشتیوان به‌خوا له‌ناو ده‌چن.
ئه‌و پیاوه كه هێشتا ریشێكی درێژی ماش و برنجی به‌جێ هێشتبوویه‌وه ده‌یگوت داعش چاره‌نووسی ئه‌وانی سووتاند و ئه‌وان ده‌یان ساڵ بۆ دواوه چوون و هه‌میشه به‌به‌ر خۆیه‌وه گله‌یی له‌و بارودۆخه ده‌كرد كه ئه‌و تێیكه‌وتووه.
گه‌نجێكی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی عامل كه خۆی و خێزانه‌كه‌ی و منداڵێكی ساوایان پێ بوو ده‌یگوت ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به شوێنێكی ئارام و بۆ گه‌یشتن به هێزه‌كانی عیراق كه له چاوهروانییاندا بوون بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌مپه‌كان لانی كه‌م سێ كاتژمێر به پێ رێ‌یان كردووه و هه‌موو شمه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كانیشیان به‌جێ هیشتووه.
لێره شه‌كه‌تی، تینویه‌تی، برسییه‌تی، دیمه‌نی دیاری سه‌ر رووخساری ئاواره‌كانه، زۆرێك له‌مان له‌هه‌ر شوێنێك بێت داوای ئاو و خوراك یان گه‌یاندنییان بۆ شوێنی خۆیان به ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن، ئیدی ماندوێتیی ئه‌مانیش ناڕه‌وێته‌وه.