Fahrettin İbrahim
17 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەواڵی سایتێکی ئەمریکی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەواڵی سایتێکی ئەمریکی کە باسی لە کڕینی ڤیللایەک لە ئەمریکا بە ناوی مەسروور بارزانی کردبوو، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە رەنگدانەوەی ئەم هەواڵە کە بە "چەواشەکارانە" ناوی هێناوە، رایگەیاندووە کە، رێکاری یاسایی لەم بارەیەوە دەگرنە بەر.
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا ، ناوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.