واشنتۆن
بەپێێ روونکردنەوەیەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکان (CENTCOM)ی ئەمریکا، فڕۆکە جەنگیی و بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئەو وڵاتە ئەمڕۆ ١٥ جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی داعش لە نزیک بەنداوی موسڵ و لە ئەنجامدا زرێپۆشێک و شەش ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ئۆتۆمبێلێک کە چەکی دژە فڕۆکەی هەڵگرتبوو، تێکشکێنراون.
لە دوای هێرشەکەش فڕۆکەکان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکەانی خۆیان.
لە روونکردنەوەکەی (CENTCOM)دا هاتووە کە سوپای ئەمریکا لە ٨ی ئابەوە لە عێراق ٦٨ هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە کە ٣٥یان لە نزیک بەنداوی موسڵ ئەنجامدراوە و ئامانج لێێ پشتگیریکردنی هێزەکانی عێراق بووە.
CENTCOM لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشەکان بۆ پشتگیریکردن بووە لە شەڕی هاوبەشی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی داعش، هاوکات ئامانج لێی پاراستنی کارمەندانی ئەمەریکی و پارستنی دامەزراوەکانە لەدەست داعش.