Zana Natık Kerem
05 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
نەینەوا ــ AA
فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ، فەریق رائید شاكر جەودەت رایگەیاند كە ٣٠ چەكداری داعش لە باكووری رۆژئاوای مووسڵ كوژران.
لە بەیاننامەیەكدا، رائید شاكر جەودەت ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی شەڕ و پێكداداندا لە میحوەری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، ٣٠ چەكداری رێكخراوی داعش كوژران كە یەكێكیان سەركردەیە لە رێكخراوەكە.
فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ راشیگەیاندووە كە لەچوارچێوەی پێشڕەوییەكانیاندا، هێزەكانی عێراق داعشیان لە ناوچەی هەرمات باكووری رۆژئاوای مووسڵ، قەتیس كردووە.
رائید شاكر جەودەت باسی لەوەشكردووە كە لە دوێنێ پێنجشەممەوە تا ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، ٥ كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە پردی پێنج لە باكووری رۆژئاوای مووسڵ كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەر ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانیان بارەگای گەشتكردن ( شوێنی تایبەت بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ گەشتكردن) و ئەمنی داعشیان لە گەڕەكی زەنجیلی لە باشووری رۆژئاوای مووسڵ بۆردومان كرد.
رائید شاكر جەودەت روونیشیكردووەتەوە كە بە هۆی بۆردومانەكەوە، سەركردە لە رێكخراوی داعش، حەسەن جومعە و حەوت لە یاوەرانی كوژران.