هه‌ولێر
ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له عه‌لی ره‌شید ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئازاد ئه‌كره‌م وه‌ك جێگره‌كه‌ی و نه‌وزاد هادی وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردران.
له كۆی 30 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه؛ 17 ئه‌ندام ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون و ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێر دا.
هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی سه‌وز و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه 13 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێكده‌هێنن؛ بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و به ناشه‌رعی وه‌سفیان كرد.
به‌پێی یاسای ژماره 3ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌مواركراو، ئاماده‌بوونی 17 ئه‌ندام لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێژه‌ی یاسایی ته‌واوكردووه كه بتوانن سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵبژێرن.