هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوای سه‌ردانی هه‌ریك له وڵاتانی میسر و ئوردن؛ ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و به‌پێی زانیاریه‌كان ئێستا له‌كۆبوونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی.
هه‌روه‌ها بڕیاره چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراق و سهركردكانی سوننه و شیعه ئه‌نجام بدات.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه دیبلۆماسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئاژانسی ئانادۆڵو، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.