Hüseyin Burak Demirer,Muhammet Ali Kemal
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له كاتێكدا كه پێنج هه‌فته‌ی ماوه بۆ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا، یانه‌ی بایەرن میونخ پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه و له‌وه نزیك ده‌بێته‌وه له میانی ١٠ ساڵی رابردوودا، حه‌وته‌م نازناو و له مێژووی یانه‌كه‌دا بۆ جاری ٢٨ه‌مین ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه.
بایەرن میونخ سه‌ركه‌وتووترین یانه‌ی ئه‌ڵمانی، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستی به وه‌رزی ٢٠١٧-٢٠١٨ نه‌كرد، به‌ڵام نه‌یهێشت نازناوه‌كه بۆ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه ببێت جگه له خۆی. بایەرن كه له كۆتایی هه‌فته‌ی ١٠ی بۆندسلیگادا بۆ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه سه‌ركه‌وت، له ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی ٢٩دا، به ئه‌نجامی ٤-١ له یانه‌ی ئۆگزبورگی برده‌وه.
یانه‌كه‌ی باڤاریا كه له میانی ١٠ ساڵی رابردوودا، حه‌وت جار به پێشه‌نگیی كۆتایی به بۆندسلیگا هێناوه ئه‌و ژماره پێوانهییهشی گۆڕی كه شه‌ش جاری له‌سه‌ریه‌ك ببووه پاڵه‌وانی خوله‌كه و ٢٨ جار نازناوه‌كه‌ی بردبوویه‌وه. بایەرن میونخ جیاوازیی نێوان خۆی و نزیكترین ركابه‌ری كه یانه‌ی نۆرنبێرگه، له‌رووی نازناوه‌كانی بۆندسلیگاوه بۆ ١٩ نازناو به‌رزكرده‌وه. له بۆندسلیگادا جگه له بایەرن میونخ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بوونی نییه كه زیاتر له سێ جار له‌سه‌ریه‌ك بووبێته پاڵه‌وانی خوله‌كه.
ئه‌و پێنج یانه‌یه‌ی كه زۆرترین نازناوی بۆندسلیگایان بردووه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه‌یه:
١. بایەرن میونخ ٢٨ جار
٢. نۆرنبێرگ ٩ جار
٣. بورووسیا دۆرتمۆند ٨ جار
٤. شالكه ٧ جار
٥. هامبۆرگ ٦ جار
هاوكات له مێژووی بۆندسلیگادا ئه‌و یاریزانانه‌ی كه به‌ربه‌ستی ١٠٠ گۆڵیان له‌گه‌ڵ بایەرن میونخ تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌ن:
١. گێرد موله‌ر ٣٦٥ گۆڵ
٢. كارڵ هاینز رۆمه‌نیگه ١٦٢ گۆڵ
٣. رۆناڵد وڵفارس ١١٩ گۆڵ
٤. رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی ١٠٣ گۆڵ
٥. تۆماس موله‌ر ١٠٣ گۆڵ
٦. دایته‌ر هۆینس ١٠٢ گۆڵ