Sangar Hamad Azeez
20 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی فەڕەنسی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کەریم بنزیما گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ کردەوە.
یانەی ریال مەدرید لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە گرێبەستەی یاریزانی یانەکەی، کەریم بنزیما تا ساڵی ٢٠٢١ نوێ کردۆتەوە.
بنزیما کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە یانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆڕۆ رووی لە یانەی ریال مەدرید کرد لە ٣٧١ یاریدا، ١٨١ گۆڵی بۆ یانە شاهانەکە تۆمار کردووە.