Yunus Keleş
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
هه‌ولێر - AA
خوێندكارانی كۆلێژی ئیحسان دۆغرهماجی كه له شاری هه‌ولێر به زمانی توركی ده‌خوێنن، له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیاندا سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێریان كرد.
خوێندكارانی كۆلێژه‌كه كه زۆرینه‌ی وانه‌كانیان به زمانی توركییه، به مه‌به‌ستی خوێندنی وانه‌ی مێژوو، له‌جیاتی كه‌شی پۆله‌كه‌یان، سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێریان كرد و به گه‌ڕان به‌نێو قه‌ڵادا وانه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی كردەیی خوێند.
دوای گه‌ڕانێكی زۆر به‌نێو قه‌ڵادا، خوێندكاره‌كان گوێیان بۆ وانه‌ی مامۆستاكه‌یان گرت.
دواتریش ده‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌كه‌یان و ئه‌و وانه‌ی له لایه‌ن مامۆستاكه‌یانه‌وه پێیاندرا، خوێندكاران راپۆرتێكیان ئاماده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆلێژی ئیحسان دۆغرهماجی، نیهات شوكور له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، خوێندكاره‌كانیان به پێی ستاندارده جیهانییه‌كان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه بینینی قه‌ڵای هه‌ولێر كه شوێنێكی مێژوویی گرنگه، ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجامداوه.
نیهات شوكور گوتی: "زۆر گرنگه خوێندكار سه‌ردانی ئه‌م قه‌ڵایه بكات بۆ بینینی كولتووری خۆی و ئاسه‌واری باوباپیرانی و خاوهنداریەتیكردنی، دوای ئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانمان گه‌شته‌كه‌یان ته‌واو كرد ئه‌و دۆسیانه‌ی ئاماده‌یانكردووه پێشكه‌شی مامۆستاكانیان ده‌كه‌ن، به پێی ئه‌وه‌یش مشت‌ومڕ ده‌كرێت و وانه‌كانیان ته‌واوده‌كرێت. به‌و شێوازه له چه‌ند شوێنێكی جۆراوجۆر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وانه‌كان، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر مێژوو به‌ڵكو له‌سه‌ر وانه‌كانی هونه‌ر، بیركاری، موزیك و هه‌موو وانه‌كانی دیكه".
قوتابی محه‌مه‌د عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانیان ئه‌و دۆسیانه‌ی ئاماده‌یان كردووه ده‌ینێرن بۆ خوێندنگه نێودەوڵه‌تییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی جیهان، ئامانج له‌و كاره‌شیان ناساندنی مێژووی ئه‌و شاره‌یه كه لێی ژیاون.
قوتابی ئه‌مین تاڵات كه له پۆلی یه‌كەمی بنه‌ڕه‌تیه‌وه و به توركی خوێندوویه‌تی گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی به توركی خوێندومه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له وانه‌كاندا بینیم به توركی و ئینگلیزی ئه‌ركه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌م. له‌به‌رئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌مه‌وێت ببم به لێكۆڵه‌ر، گه‌ڕان به شوێنی وادا زۆر باشه".
دوای وانه‌ی قه‌ڵای مێژوویی، قوتابیان ته‌ماشای نمایشی درامایان كرد كه هاوڕێیانیان ئاماده‌یان كردبوو له‌گه‌ل توانای موزیكیان.