Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2016
نووسەرو شاعیرو گۆرانیبێژی بەناوبانگی کەنەدی، لیۆنارد کۆهین لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆمپانیای سۆنی میوزیکی کەنەدی لەڕێگەی لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە "بەداخەوە ئەمڕۆ نووسەر و شاعیر و گۆرانبێژی بەناوبانگی جیهان، لیۆنارد کۆهین کۆچی دوایی کرد. بە لەدەستدانی ئەفسانەیەکی لەوشێوەیە کەڵێنێکی گەورە لە بواری میوزیک دروست دەبێت".
لەڕوونکردنەوەکەدا هەروەها هاتووە کە پرسەی کۆهین لە شاری لۆس ئەنجیلۆس بەرێوەدەچێت.
لیونارد کۆھین، نووسەر و شاعیر و گۆرانیبێژ بوو و لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مۆنتریال رۆژهەڵاتی کەنەدا لەدایک بووە.
کۆهین کە لە خێزانێکی جوولەکە بوو زۆربەی کارەکانی رۆک بوون. ناوەڕۆکی گۆرانییەکانیشی جۆراوجۆر بوون لە خۆشەویستی، سیاسەت، کۆمەڵگا و ئایین.