Mazın Asad
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
ھەکاری - AA
لەچوارچێوەی پرۆژەی "تەندروستییەکی باش بە وەرزش دەبێت" لە خولێکدا لە شاری ھەکاری خلیسکانی سەر بەفر بە پێنج ھەژار و ١٢٠ قوتابی درا.
پرۆژەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری ھەکاری لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووە دەستی پێکرد کە تاکو ئێستا درێژەی ھەیە. لەو چوارچێوەیەشدا بەیانیان قوتابیانی قوتابخانەکانی ناوەند شارەکە و شارۆچکەکانی بە پاس بۆ بنکەی خلیسکانی سەر بەفر دەگوازرێتەوە.
قوتابیان لە بنکەکەدا لە لایەن ١٢ راھێنەر راھێنانی خلیسکانی سەر بەفریان پێدەدرێت.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەکاری، فەیسەڵ دورگون لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند رۆژانە راھێنان بە ٨٠ قوتابی دەکەن و ھەفتانە بۆ چوار رۆژ ئەو راھێنانە ئەنجام دەدەن.
فەیسەڵ دورگون ئاماژەی بەوە دا کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووە راھێنانی خلیسکانی سەر بەفریان بە پێنج ھەزار و ١٢٠ قوتابی داوە و راشیگەیاند ئامانجیان شادکردنەوەی ١٠ ھەزار قوتابیە بەو وەرزشە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەر کەشوھەوا لەبار بێت، ئەوا تاکو مانگی نیسان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەردەوام دەبن.