Fahrettin İbrahim
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
لە دەنگدان لەسەر فۆتۆکانی پێشبڕکێی "فۆتۆکانی ساڵ"دا، بەرپرسی بەشی تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەبدولسەلام رەشید ئیسماعیل دەنگی بە ژمارەیەک وێنە دا.
ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی ئەو رووداوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەنگیان داوەتەوە، خستووەتە دەنگدانەوە.

لە کۆتایی دەنگدانەکەدا لە سێ بەشی جیاواز "فۆتۆکانی ساڵ" ھەڵدەبژێردرێن کە فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وڵاتە جیاجیاکاندا چرکاندوویانە.
لە دەنگدان لەسەر "فۆتۆکانی ساڵ"دا، بەرپرسی بەشی تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەبدولسەلام رەشید ئیسماعیل دەنگی بەچەند وێنەیەکدا.

عەبدولسەلام رەشید ئیسماعیل لە کاتاگۆری هەواڵ، دەنگی بە فۆتۆیەکی جیهان دەمیرجی دا کە وێنەی ئەو فڕۆکەیەی گرتووە کە بەمەبەستی گەشتیاری لە ئاوەکانی ئەدیرنە نقوم کرا.
عەبدولسەلام رەشید هەروەها لە کاتاگۆری ژیان، دەنگی بە وێنەیەک دا کە تیایدا دوو قوتابی لە ناوچەی ئیدر، بە ناو بەفردا رێگەی قوتابخانە دەبڕن. ئەم وێنەیە لە لایەن حوسێن یڵدزەوە گیراوە.

لە کاتاگۆری وەرزش، فۆتۆی سەمیح یەکسەل سەرنجی عەبدولسەلام رەشیدی بۆ لای خۆی راکێشا کە سەوڵلێدانی یاریزان، خۆن دۆنێت نیشان دەدا کە تەمەنی ٤٥ ساڵە.
عەبدولسەلام رەشید دوای هەڵبژاردنی فۆتۆکان گوتی: "بەلای منەوە جوانترین دیمەنەکان، دیمەنی دەریان و بۆیەش ئەو فۆتۆیانەی کە لەو رەهەندەوە گیراون لە هەموویان جوانترن بۆ من".
شایەنی باسە "فۆتۆکانی ساڵ" بۆ یەکەمجار ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٢دا ئەنجامیدا، ئەمساڵیش ٥١ فۆتۆی ھەڵبژێردراوە لەنێو ھەزارەھا فۆتۆ لە ھەریەک لە بەشەکانی "ھەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش" لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیھان کە بە ژێرنووسی زمانی ئینگلیزی و تورکی خراونەتە دەنگدانەوە.
فۆتۆکان لە لایەن سەرنووسەرانی فۆتۆکانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە دەست نیشانکراون و فۆتۆی رووداو و پێشھاتە گرنگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و وەرزشییەکانی جیھانن.
بۆ بەشدارییکردن لە دەنگدان لە "فۆتۆکانی ساڵ" سەردانی "aa.com.tr/yilinfotograflari" بکرێت، دەنگدان تا رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.