Zana Natık Kerem
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند كە گەورە تیرۆریستێكی داعش لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق دەستگیركراوە.
لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزێكی تایبەتی دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییان لە دۆڵی زەغیتون باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، سەركردەیەك لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە ناوی (ر.ح) دەستگیركراوە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەیشداوە كە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو دەستگیركراوە دەگیرێتەبەر.