Haydar Karaalp,
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق، عه‌لی سیستانی داوای له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كرد چاكسازی ئه‌نجام بده‌ن.
نوێنه‌ری سیستانی له كه‌ربه‌لا، سه‌یید ئه‌حمه‌د سافی دوای گوتاری هه‌ینی په‌یامی سیستانی خوێنده‌وه له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه له دژی حكوومه‌ت به‌هۆی "گه‌نده‌ڵی، بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی" له به‌غدا و شاره‌كانی باكوری عێراق به‌ڕێوه ده‌چن.
سیستانی داوای له سهركۆمار به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌كات "چاكسازی راسته‌قینه" ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ڵێت: "ده‌بێت هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌نگاوی كرده‌یی و روون بنێن بۆ چاكسازی راسته‌قینه. ده‌بێت حكوومه‌ت به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت له ئه‌ركه بنه‌ره‌تییه‌كانی وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاووڵاتییان، ره‌خساندنی هه‌لی كار و راده‌ستكردنی ئه‌وانه‌ی زێده‌خه‌رجی به‌داهاتی گشتییه‌وه ده‌كه‌ن به دادگا".
سیستانی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی په‌رله‌مان له‌و رووداوانه‌ی روو ده‌ده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌گه‌ر دوو گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی نێو په‌رله‌مان كه حكوومه‌تیان پێكهێناوه (سائیرون و فه‌تح) دیدگای خۆیان نه‌گۆڕن چاكسازی كرده‌یی هه‌رگیز ئه‌نجام نادرێت.
عه‌لی سیستانی داوایشی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی چاودێری كرد به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵبستن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه به‌رپرسیارن له ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌م مه‌رجه‌عه باڵایه‌ی شیعه‌كان له ٢٠١٥یش كاتێك خۆپیشاندانه‌كان له دژی حكوومه‌ت ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند داوای دامه‌زراندنی لیژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كرد كه له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ پێك بهێندرێت به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرا.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌وه تاكو ئێستا ٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.