Sarmand Hameed
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2021
بەغدا - AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لە میانی هەڵمەتەکانی کێوماڵکردن لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و کەرکووک، ٦٣ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپا لە میانی هەڵمەتێکیی فراوانی گەڕان و پشکنینی لە هەرسێ پارێزگای دیالە و نەینەوا و کەرکووک، ٦٣ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ٢٨ تیرۆریستی داعش کە پارێزگای دیالە، ٢١ لە نەینەوا و ١٤ی دیکە لە کەرکووک دەستگیرکراون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراون بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا.