Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق راگەیاند کە لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، سێ سەرباز کوژران.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکانی ئاشکرایکردووە کە تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری قەزای مەخموور باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوا.
بەگوتەی سەرچاوەکە، ھێزەکانی سوپای عێراق بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە کە لە میانیدا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا، سێ سەرباز کوژراون.