Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
ژمارەی کوژراوانی ئەو پەلامارەی کە کرایە سەر ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، بەرزبوویەوە بۆ ١٢ پۆلیس.
ئەفسەریەک لە پۆلیسی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو پەلامارەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە پارێزگای کەرکووک، بەرزبووەتەوە بۆ ١٢ پۆلیس.
روونیشیکردەوە کە ژمارەیەک چەکدار ھێرشیانکردووەتەوە سەر خاڵێکی پشکینینی ئەمنی لە کەرکووک و دواتر بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی ھێزە ئەمنییەکاندا کە لە رێگادابوون بچنە شوێنی راووداوەکە، تەقیوەتەوە.
پێشتر ئەفسەریەک لە پۆلیسی کەرکووک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندبوو، لەو پەلامارەی بۆسەر ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامدرا، حەوت پۆلیس کوژراون و سێی دیکەیش برینداربوون.
شەوی رابردوو، سەرچاوەیەکی ئەمنی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندبوو کە تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر ھێزەکانی لیوای ١٨ی پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری ناحیەی رەشاد و لە ئاکامدا، دوو پۆلیس کوژران و پێنجی دیکەیش برینداربوون.