Abdulhameed Husseın Karam
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٣٠٧ کەس و لە ھەولێر ١٥٦ کەس و لە سلێمانی ٧٩ کەس و لە گەرمیان ٣٢ کەس.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارە لە ھەولێر بووە بە ٢١٨ کەس و لە دھوک ٢١٤ کەس و سلێمانی ٢٤ کەس و لە گەرمیان ٢٩ کەس و لە ھەڵەبجەش ١٥ کەس.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ کەسی دیکە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە: سێ کەس لە ھەولێر، شەش کەس لە دھۆک، سێ کەس لە سلێمانی بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٣٧٥ ھەزار و ١٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە.
ھاوکات ھەزار و ٣٢٠ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ٢٢ ھەزار و ٨٢٦ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١١ ھەزار و ٨٣٧ کەس لەژێر چارەسەری پزیشکیدان