Abdullah Abdulmanaf Shukur
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١٩٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند کە کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٥٨ هەزار و ٢٧٧ تووشبوو.
راشگەیەندرا کە کۆی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٦٠ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد کە "٥٤١ هەزار و ٨٦٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە و تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٨٩٩ کەسیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە".