Cüneyt Çelik
25 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2022
قەرس - AA
لە قەزای سەلیم سەربە پارێزگای قەرس باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا، کێبڕکێی ئەسپسواری نەریتی لەنێوان گوندەکاندا، بەڕێوەچوو.
حەوت ئەسپسوار بەشداری کێبڕکێکەیان کرد و لە گۆڕەپانەکەدا کە درێژییەکەی پێنج هەزار و ٨۰۰ مەترە غاریان دا.
لە کێبڕکێکەدا ئەسپی، کایهان ئاڤجی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و دوای ئەویش ئەسپی، چەتین ساڵگار پلەی دووەم، هەروەها ئەسپی تونجەر ئاجار پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
دوای کێبڕکێکە یانەی ئەسپسواری گوندی بەنلی ئەحمەد کە رێکخەری کێبڕکێکە بوو، خەڵاتی بەسەر براوەی یەکەم، دووەم و سێیەمدا دابەش کرد.
کایهان ئاڤجی کە ئەسپەکەی براوەی یەکەمی کێبڕکێکە بوو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "بەیانی کاتێک ئەسپەکەم سواری بارهەڵگر کرد، قاچی بریندار بوو، نیگەران بووین، بەڵام ئامادەی کێبڕکێ بوو و توانی پلەی یەکە بەدەست بهێنێت".