Hüseyin Demirci
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2023
قەرس - AA
قەزای ساریکامش سەر بە پارێزگای قەرس یەکێکە لە بەرزترین شوێنەکانی تورکیا و بەوهۆیەشەوە زستانێکی زۆر ساردی هەیە، لە ئێستاشدا جووتیارانی قەزاکە دەستیان بە گزرەبڕین کردووە.
ناوەندی قەزاکە و گوندەکانی دەوروبەری کە نزیکەی دوو هەزار و ٢٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن، خاوەن رووپۆشێکی دەوڵەمەندی سەوزاین و جووتیارانی ناوچەکەش بۆ ئاژەڵەکانیان کە لە وەرزی زستاندا ناچار دەبن نزیکەی شەش مانگ لە گەوڕەکانیاندا بمێننەوە، دەستیان بە بڕینی گزرە کردووە.
لە ناوچەی کزڵچوبوک پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە ٢٧ پلە و جووتیارانی ناوچەکە بە ئامێرە کولتوورییەکان یەکەم گزرەی ئەم وەرزەیان بڕی.
جووتیاران لەدوای گزرەبڕین بەرهەمەکانی وەک گەنم و جۆیان دروێنە کرد.
سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی ساریکامش، نەسیم گۆک لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەوەی خستەڕوو کە بەهۆی بارانی زۆرەوە ئەمساڵ ساڵێکی بەپیت و بەرەکەت دەبێت، گوتیشی: "گزرە بڕین دەستی پێکردووە. باران بەبڕی پێویست باری. لەبەر ئەوەی ناوچەکەمان لە بەرزاییدایە تا ئێستاش بە ئامێرە کولتوورییەکانی وەک داس و کەرەنتو دروێنە دەکرێت. لەو شوێنانەشدا کە تەختایین ئامێرە هاوچەرخەکان بەکاردەهێندرێن. هیوای وەرزێکی پڕ خێر و بەرەکەت بۆ جووتیارەکانمان دەخوازم".
یەکێک لە جووتیارەکان بە ناوی وەحدەدین ئاسڵان لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە دەستیان بە بڕینی یەکەم گزرەی ئەم وەرزە کردووە و رایگەیاند: "لە ناوچەکەماندا بەو داسانەی لە باوباپیرانمانەوە بۆمان ماونەتەوە، دروێنە دەکەین. کشتوکاڵ و بەرهەممان ئەمساڵ زۆر باشە و هیچ گلەییەکمان نییە".
23.07.2023 لە پارێزگای قەرس جووتیاران دەستیان بە گزرە بڕین کردووە
قەزای ساریکامش سەر بە پارێزگای قەرس یەکێکە لە بەرزترین شوێنەکانی تورکیا و بەوهۆیەشەوە زستانێکی زۆر ساردی هەیە، لە ئێستاشدا جووتیارانی قەزاکە دەستیان بە گزرەبڕین کردووە.