Yunus Kaymaz,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
ناۆمی ئۆساكای ژاپۆنی له‌پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌ویی ژنانی ئوستڕالیادا 2 به 1 له پێترا كڤیتۆڤای چیكیی برده‌وه و بووه نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له 13یه‌مین رۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه له‌شاری مێڵبۆرنی ئوستڕالیا به‌ڕێوه‌چوو، پێترا كڤیتۆڤای چیكیی له‌یاریی كۆتاییدا رووبه‌ڕووی ناۆمی ئۆساكای ژاپۆنی بووه‌وه.
كڤیتۆڤا و ئۆساكا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدا كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر و 27 خوله‌كی خایاند، ئاماده‌بووانیان سه‌رسام كرد.
سه‌ره‌نجام ئۆساكا 2 به 1 له كڤیتۆڤای برده‌وه و نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.