Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
شەوی رابردوو هەردوو یانەی بایرەن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند له یاری کۆتایی جامی ئهڵمانیا رووبهڕووی یهكتر بوونهوه.
لە تەواوی هەردوو گێمدا هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ لە یەکتر تۆمار بکەن و ناوبژیوانی یارییەکە بە ناچاری پەنای برد بۆ کاتی زیادکراو.
دیسانەوە هەردوو گێمی زیادکراو بەبێ گۆڵ تەواو بوو و ئەم جارەیان پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.
یانەی بایرەن میونخ توانی بە ئەنجامی ٤-٣ لێدانی سزا یارییەکە بە سوودی خۆی بە کۆتا بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا بۆ وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦.