Abdullah Shukur
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
مەدرید - AA
لە یارییەکانی ھەفتەی ١٩ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، لە ناو یاریگای سانتایگۆ برنابیۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر یانەی مالاگای سەرکەوت.
لە گێمی یەکەمدا یاریزانی یانەی ریال مەدرید یارییەکی باشیان کرد و لە خولەکی ٣٥دا سێرجیۆ رامۆس بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد. لە دوای تەنھا ھەشت خولەک رامۆس گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتای ھات..
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا لە خولەکی ٦٢دا یاریزانی یانەی مالاگا خوان پابلۆ ئەنور گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و بەم پێیەش یارییەکە لەکۆتاییدا بە ئەنجامی ٢-١ لەبەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایھات
بەم ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆی ١٨ یارییدا ٤٣ خاڵی ھەیە و مالاگا بە ٢١ خاڵ ێوەیەکی کاتی لە پلەی ١٣ یەم دایە.