İzzet Mazi,Mohammed Baqi Hussein
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
كلیس - AA
گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌كه‌یان به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له ده‌روازه‌ی سنووریی ئۆنجوپنارهوه، به‌رده‌وامه.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، 50 هه‌زار و 48 په‌نابه‌ری سووری بۆ به‌سه‌ربردنی جه‌ژن گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خزم و كه‌سوكاریان له ناوچه ئارامه‌كانی وه‌ك بان و عه‌زاز و ناوچه‌كانی دیكه.
ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا، سه‌ره‌تا ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و دواتر ده‌چنه ده‌روازه سنوورییه‌كان.
په‌نابه‌ره‌كان دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌وه پشكنینیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به پاس ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی هاوكاریی مرۆییان پێیه له ده‌روازه‌كه‌دا ریزیان به‌ستووه و قه‌ره‌باڵخییان دروستكردووه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له توركیا ده‌ژین و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی جه‌ژن له سووریا، پێویسته له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانیی پێنجی ئه‌یلووله‌وه تا ئێواره‌ی 15ی ئهیلوول بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا.