Sarmand Hameed
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
موغڵا - AA
میوزیکژەنی بەناوبانگی تورک، سەرکان چاغری، بەژەنینی ئامێری کلارنێت ئاهەنگێکی میوزیکی لە باخچەی دۆلفینەکان لە شارۆچکەی بۆدروم لە ویلایەتی موغڵا سازکرد.
لە میانی ژەنینی ئامێری کلارنێت لەلایەن چاغری، دۆلفینەکان دەنگێکی ناوازەیان دەردەبڕی و وەک ئەوەی لەگەڵ میوزیکەکە سەما بکەن، جوڵەیان دەکرد.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان، چاغری گوتی: "بۆ بەسەربردبی پشوو سەردانی شاری بۆدرومی گەشتیارییم کردووە لە باشووری رۆژئاوای تورکیا و لەسەر پێشنیاری هاوڕێیانم سەردانی ئەم باخچەیەم کرد".
چاغری ئاشکرای کرد بە ژەنینی کلارنێت ناوبەناو هەوڵی دەدا دەنگی دۆلفین دەرببڕێت.
سەرکان چاغری گوتیشی: "زۆر حەز بەدەنگی دۆلفین دەکەم بۆیە ئەمڕۆ لەسەر شێوەی دەنگی دۆلفینەکان میوزیکم ژەنی".
میوزیکژەنی بەناوبانگی تورک، سەرکان چاغری خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی لەرێگەی ژەنینی میوزیکەوە لەگەڵ دۆڵفینەکان تێکەڵ بووە و لەو کارەیەدا سەرکەوتووە بووە.