Sercan Küçükşahin,Ramal Abdullah Mahmood
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
قەیسەری – AA
بەبۆنەی پشووی سەری ساڵی تازە و بەمەبەستی خلیسکە کردن لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری ئەرجیەس، هۆتێلەکانی قەیسەری بەتەواوی پڕبوون لە گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی.
سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری شارەوانی قەیسەری، موراد جاهید جەنگی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کە زۆر خۆشحاڵن دوای ساڵانێکی زۆر ئەنجامی هەوڵ و کۆششەکانیان بە چاوی خۆیان دەبینن. گوتی: "وەک دەزاندرێت گەشتی زستانە لە وڵاتەکەمان لە مانگی کانوونی دووەمەوە دەست پێ دەکات، بەڵام ئێمە ئەمساڵ لە ٣٠ی تشرینی دووەمەوە وەرزی نویمان دەست پێکرد. لەوکاتەوە وەک ئەوەی مانگی کانوونی دووەم بێت گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە بە چڕی روودەکەنە ئێرە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەمساڵ خواستی زۆرتر هەیە لە گەشتکردن بۆ ناوچەکە بەهۆی دابینکردنی زۆربەی هەرە زۆری خزمەتگوزارییەکان بۆ گەشتیاران خوو بەو بنکەیەوە دەگرن. گوتی: "یەک مانگ و پانزە رۆژە هۆتێلەکانی سەر چیا بۆ سەری ساڵ لە لایەن گەشتیارانەوە دەستنیشان کراون. یەک شوێنی بەتاڵ لە هۆتێلەکانمان نەماوە".
جنگی هۆکاری ئەمەیشی بۆ گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ قەیسەری لەمساڵدا و پشووی نیوەی ساڵیش گێڕایەوە. هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە گەشتیارێکی زۆریش لە ئادانا، مێرسین و عەنتابەوە سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن.