Seyit Aydoğan,Mohammed Baqi Hussein
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
تۆرنتۆ - AA
زه‌ینه‌ل ئاری كه لە شاری تۆرنتۆ رۆژهەڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ژی و به‌تام و چێژی ئه‌و پیزایانهی به‌ئاگری دار دهیانبرژێنێت ناوبانگی ده‌ركردووه، به بۆنه‌ی عاشوراوه له ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌ی بێ‌ماڵ و نه‌داره‌كاندا پیزای دابه‌شكرد.

زه‌ینه‌ل ئاری خاوه‌نی دینۆ پیزا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌ناوی حه‌زره‌تی حه‌سه‌ن و حه‌زره‌تی حوسه‌ین و ته‌واوی شه‌هیدانی كه‌ربه‌لاوه، ئه‌مڕۆ به‌نیازی لوقمه‌ی كه‌ربه‌لا پیزامان به‌سه‌ر بێ‌ماڵ و حاڵه‌كاندا دابه‌شكرد".

خاوه‌نی دینۆ پیزا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە ئه‌مه دووه‌م ساڵه پیزا به‌سه‌ر بێ‌ماڵ و حاڵه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات و گوتی: "20 ساڵه هاتوومه ئه‌م وڵاته و لێره كارده‌كه‌م. شتانێكمان به‌ده‌ستهێناوه. ئێستاش ئامانجم ئه‌وه‌یه ببه‌خشم به نه‌داران و دڵیان خۆش بكه‌م. منیش له رۆژی عاشورادا ویستم به پیزا دڵی هه‌ژاران خۆش بكه‌م".

زه‌ینه‌ل ئاری خاوه‌نی دینۆ پیزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خۆی وه‌ك نێرده‌ی كولتووری ده‌بینێت و له‌به‌رده‌م دوكانی پیزاكهیدا ئامێرکی داناوه و قاوه‌ی توركی پێشكه‌شی كڕیاره‌كانی خۆی و ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كات كه له رێگاكهوه تێده‌په‌ڕن و گوتی: "ئامانجم ناساندنی كولتووركهمانه به خه‌ڵكی ئێره. وه‌ك چۆن وه‌ستایه‌كی باشی پیزام، قاوهچییهكی باشیشم و ده‌مه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندیی كولتووره‌كه‌مان بناسێنم".