Ramal Mahmood
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
ئەلباب – AA
دوای رزگارکردنی شارۆچکەی ئەلباب لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە بەپشتیوانی سوپای تورکیا لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، هاووڵاتییان بەردەوامن لە گەڕانەوە بۆسەر ماڵوحاڵی خۆیان.
یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد لەلایەکەوە بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچەکان لە مین و بۆمبی دەستکرد، لەلایەکی دیکەیشەوە لە دەروازەی چوونە دەر و هاتنە ژوورەوەی شارۆچکەکە خاڵی پشکنینیان داناوە و هاوکاریش بەسەر خەڵکی گەڕاوەدا دابەش دەکەن.
هاووڵاتییانی گەڕاوە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیانن و ژمارەیەکیش لە دووکانداران دەستیان کردووە بەکردنەوەی قەپەنگی دووکانەکانیان.
دانیشتووی ئەلباب، محەمەد ماری ئەلحەسەن بەپەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند سوپای سووریای ئازاد کە شارۆچکەکەمانی لەدەست داعش رزگارکردووە خواردن و خواردنەوە بەسەر ئێمەدا دابەش دەکات.
لەبارەی رەوشی ژیانیشیان لە ماوەی حوکمی داعش گوتی: "راکردن لەدەست داعش لە ئەلباب ئاسان نەبوو. ئەوانەی دەیانویست رابکەن ژیانی خۆیان دەخستە مەترسییەوە. ئەگەری رزگاربوونیش زۆر کەم بوو. من لەبەر ئەوەی هەوڵم نەدا لە ناوچە مینڕێژکراوەکان رابکەم نەمتوانی شارەکە جێبهێڵم. بەهۆی چڕی پێکدادانەکان نەمتوانی ئێرە جێبهڵێم. دواتر بەهۆی نەبوونی ئاسایش ناچاربووین لە ژێرزەمین درێژە بەژیان بدەین".